خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣_١٩٤٥) ده‌بێته پێشمه‌رگه و به‌شداری له داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ده‌كات و پاش تێكچوونی شۆڕشیش له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و له كۆماری كوردستان-مهابادیش وه‌كو پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كات. له ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات. له ساڵی ١٩٩٧ له شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له كێلا سه‌لیم خان شه‌هید ده‌بێت.
ژیاننامه
شه‌هید خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له ساڵی ١٩٢٠ له گوندی ڤاژیی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه، دواجار له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه له كێلا سه‌لیم خان له ئێواره‌ی ٧ له سه‌ر٨ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ ڕوویدا، شه‌هید ده‌بێت.
خه‌باتنامه
شه‌هید خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣_١٩٤٥) ده‌بێته پێشمه‌رگه و به‌شداری له داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ده‌كات و پاش تێكچوونی شۆڕشیش له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و له كۆماری كوردستان- مەهابادیش وه‌كو پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كات. له ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات.
له ساڵی ١٩٦١ كه‌ڕه‌تێكی تر چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌وه شان و له داستان و قاره‌مانه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت، وه‌كو داستانه‌كانی مه‌یدان موریك ١٩٦٣، گه‌رووی سارك ١٩٦٣، كونه ڕێویی له گوندی ژاژۆك ١٩٦٧، شه‌ڕی چیای گۆڕه‌ز ١٩٧٤.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١یش له پڕۆسه‌ی چه‌سپاندنی یاسا وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاكی سه‌ر به سوپای بارزان ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت و له شه‌ڕی مامه‌ڕوت ١٩٩٦ بریندار ده‌بێت، دوایین پله‌ی سه‌ربازی ئامر سریه بووه له به‌تالیۆنی پێنجی هێزی ١٠٢ی سوپای بارزان. دواجار له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه له كێلا سه‌لیم خان له ئێواره‌ی ٧ له سه‌ر٨ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ ڕوویدا، شه‌هید ده‌بێت.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.