خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٤٥ لەگەڵ خانەوادەى ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٤٧ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان، ماوەیەک لە سیمى دیانا ڕاگیراون، دواتر گەڕاوەتەوە گوندى شێخ سیدا لە قەزاى مێرگەسۆر.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەلایى حەمەدئەمین میرخان مێرگەسۆرى بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕى زاویتەى کردووە، ساڵى ١٩٦٢ لە شەڕی چیاى گۆڕەز بریندار بووە، ساڵى ١٩٦٣ بەشدارى شەڕى بەردى سپینگى کردووە، هەمان ساڵ هاتۆتە دەڤەرى باڵەکایەتى و بەشدارى شەڕى بەرزێوە و دیاناى کردووە دژى لەشکرکێشى سوپاى عێراق بۆ دەڤەرى باڵەکایەتى. ساڵى ١٩٦٩ بۆتە پاسەوانى ئیدریس بارزانى.

 ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوەتەوە و ماوەى شەش مانگ هاتۆتەوە بۆ ناوچەى کەتینە، ساڵى ١٩٩١ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى شارى سلێمانى و دەڤەرەکانى ئەو پارێزگایەی کردووە. ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستانى کردووە و بەشدارى شەڕەکانى بەرگریکردنى لە سەروەرى یاسا کردووە، ساڵى ١٩٩٨ لە دەڤەرى بالیسان بریندار بووە.    

لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى کە بە کورد و کوردستانی کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان

خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر