خالید ئەحمەد فەقێ ئەکبەر

خالید ئەحمەد فەقێ، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئەنجامی هێرشی تاقمى ئیبراهیم ئەحمەد بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە فیشەک بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە.


خالید ئەحمەد فەقێ لە ساڵی ١٩٤١ لە گوندی کانێسکانی سەربە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری گوند بووە.

لە ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ بۆتە پێشمەرگە لە لقی پێنجی بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا شەهید کەمال سەلیم سەرلقی پێنج بووە.

گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و داوای خۆ ڕادەستکردن و هەڵگەڕانەوەیان لێکردون دژ بە شۆڕش، هەربۆیە لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ لە سەنگەری کێوە ڕەشی پشت قەزای ڕانیە خالید ئەحمەد فەقێ و هاوسەنگەرانی خۆیان نەداوە بە دەستەوە و بەرگریان کردووە لەو هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیەدا، خالید ئەحمەد فەقێ  شەهید بووە .


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر