خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب

شەهید خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب، کادر و پێشمەرگەی ڕێکخستنەکانی ناوشاری سلێمانی بووە، ساڵی ١٩٧٨ دەستگیر کراوە و لە پارێزگای بەغدا لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب، ساڵی ١٩٥٤ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، هه‌ر له‌وێش ئاكنجی بووه‌، تا قۆناغی ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره‌ی خوێندووه‌، ساڵی ١٩٧٨ لە سێدارە دراوە. 


خەباتنامە

شەهید خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب، ساڵی ١٩٦٨ بۆتە کادری شانەی نهێنی نەخۆشخانەی سلێمانی کە دکتۆرە مونیرە ساڵحی خوشکی بەرپرسی شانەکە بووە، شەونم نەجمەدین بەرزنجی سەرپەرشتیاری ڕێکخستنی شانە نهێنیەکانی ناوچەی سلێمانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، هەروەها محێدین ڕەحیم بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە.

ئەرکی خالید ساڵح ئیبراهیم پاسەوانیکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوەکانی شانە نهێنیەکان بووە لە هەمانکاتدا چەند چالاکییەکی چەکداری لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لەناو شاری سلێمانی ئەنجام داوە، دیارترینییان چالاکی سەرشەقام و چالاکی ناو باخی سەرچنار بووە، لەگەڵ ئەوەشدا خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب کادری دابەشکردن و نووسینی پەیامەکانی شۆڕش بووە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی. 

 ساڵی ١٩٧٨ چەند هەڤاڵێکی لە لایەن ئەمنی سلێمانیەوە دەستگیر کراون و دوای چەند ڕۆژێک لە ٤ی ئاداری ١٩٧٨ لە ڕێگەی چوونی بۆ قوتابخانە خۆیشی دەستگیر کراوە و لە هەمانکاتدا هەڤاڵێکی تری بەناوی نورەدین نەجمەدین بەرزنجییش لەناو بازاڕی سلێمانی دەستگیر کراوە، دوای دوو هەفتە مانەوە لە ئەمنی سلێمانی گوازراونەتەوە بۆ ئەمنی گشتی شاری بەغدا، لە ٧ی ئایاری ١٩٧٨ خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب و نورەدینی هەڤاڵی لە ئەمنی گشتی بەغدا لە سێدارە دراون و شەهید بوونە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر