خالید تەها عەلی

خالید تەھا عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە. ڕۆژی ٤ی نیسانی١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ بووەتەسکرتێری سەندیکای کرێکـارانی دھـۆک، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩ چووەتە وڵاتی نەمسا، ساڵی ١٩٩٩ گەراوەتەوە بۆ کوردستان، لە رۆژی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


خالید تەھا عەلی، ساڵی ١٩٤٥ لە قەزاى ئامێدى سەر بە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە، خێزاندار بووە، تا قۆناغى ناوەندی خوێندووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، سەرەتا لە شارى نەغەدەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە، دواتر گوازراوەتەوە شارى کەرەج، ساڵى ١٩٨٩ وەک پەنابەرى سیاسی ڕووی کردووەتە ولاتى نەمسا و لەوێ نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٩٩ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. زمانەکانى فارسی و نەمسایی زانیوە.

لە ٤ى نیسانى ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە قۆڵى یەک بەفەرماندەیی ڕەشید سەعید ئاغاى دۆسکى، لە لەشکرى یەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بە فەرماندەیی ئەسعەد خۆشەوى لە دەڤەرى ئامێدى بووەتە پێشمەرگە. لە سەرەتای ساڵى ١٩٦٣ لەگەڵ هێزەکەى هاتوەتە دەڤەرى دهۆک، هەمان ساڵ چوونەتە سەرى ئاکرێ و بەشدارى شەڕیان دژى هێرشەکانى سوپاى عێراق کردووە، دواى تەواوبوونى ئەرکەکەیان گەڕاونەتەوە بۆ پشت گەلى دهۆک و لە گوندى خورنیڤ بەشدارى شەڕى گەلى دهۆکى کردووە، بەشدارى چەندین شەڕى دژى سوپاى عێراق کردووە، لەوانە شەڕى مەتینا لە زاخۆ و گەلى دهۆک، دواى ڕێککەوتنى ١١ى ئازارى ١٩٧٠، خالید تەھا عەلی، کراوەتە بەرپرسی سەندیکاى شوفێران سەر بە شۆڕش، ساڵى ١٩٧١ بووەتە بەرپرسی لقى دهۆکى سەندیکاى کرێکاران، ساڵى ١٩٧٢ لەگەڵ شێخ لەتیف و سێ کەسی ترى عێراقى چووەتە ئەڵمانیا، بۆ مەبەستى بەشداریکردن لە خولێکى ٤٠ ڕۆژە سەبارەت بە کارووبارى سەندیکاى کرێکاران، کە سەندیکاى کرێکارانى ئەلمانى ڕێکی خستبوو. 

ساڵی ١٩٧٤ کە ڕژێمـی عێڕاق دەسـتی بەشەڕ کـردەوە لەدژی کورد ،خالید تەھا عەلی بە نوێنەرایەتی لەشکری یەکی بادینان لەکۆگـای بارەگـای پـــارتی لەحـــاجی ئـــۆمەران بەرپرســـی ڕەوانەکردنـــی چەک و تەقەمەنـــی و ئەرزاق بووە بۆ لقی یەک لەئامێـدی، دھـۆک و زاخـۆ، دوای ڕاوەستانی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، نـابراو چـووەتە شاری نەغەدە لە رۆژهەلاتی کوردستان و لەوێوە لەگەڵ ئەسـعەد خۆشـەوی چووەتە شاری کەرەج،   ساڵى ١٩٧٧ بووتە شوفێرى بارهەڵگر و بە فەرمانى ئیدریس بارزانى پێشمەرگەى گواستوونەتەوە بۆ لاى دکتۆر کەمال کەرکووکى و وریا ساعاتى و ئازاد خەفاف و مولازم یونس و عەبدوڵڕەحمان عەلى، ساڵى ١٩٧٨ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى، لە ئێرانەوە هاتووەتەوە دەڤەرى نێروە و لە گوندى نێروەى خواروو بووە.

 ساڵى ١٩٨٩ ڕووی کردۆتە ولاتى نەمسا و وەک پەنابەر لەوێ ژیاوە، ساڵى ١٩٩٨ بەشدارى شالاکییەکانى ڕێکخراوى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردووە لەوڵاتى نەمسا، ساڵى ١٩٩٩ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و کراوەتە بەرپرسی لەشکرى بەرخۆدان لە سپیلکى قەزاى خەلیفان و تا ساڵى ٢٠٠٥ لە ئەرکەکەى بەردەوام بووە، هەمان ساڵ خانەنشین کراوە. 

لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر