حەمەفەرەج حەمەئەمین محەمەد حەمەخان

حەمەفەرەج حەمەئەمین محەمەد حەمەخان، پێشمەگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٦ لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.


ژیاننامە

حەمەفەرەج حەمەئەمین محەمەد حەمەخان، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی ناوحەدی دەڤەری شەمێرانی سەر بە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، برایەکی بەناوی ئەحمەد حەمەئەمین، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە، حەمەفەرەج حەمەئەمین ساڵی ١٩٦٦ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید حەمەفەرەج حەمەئەمین، ساڵی ١٩٦٣ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی بەمۆی سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا فازڵ تاڵەبانی فەرماندەی بەتالیۆن بووە، بەشداری شەڕەکانی چیای زمناکۆ، شەڕی هەڵەبجە و شەڕەکانی دەشتی شارەزوور کردووە.

لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٦٦ تۆپخانەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، بەچڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان کردووە لە چیای زمناکۆ، لە ئەنجامدا تۆپێک بەر حەمەفەرەج حەمەئەمین کەوتووە و شەهید بووە.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر