حەمەغەریب عارف محەمەد مەحمود

حەمەغەریب عارف محەمەد مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری هەڵەبجە شەهید بووە.


ژیاننامە

حەمەغەریب عارف محەمەد مەحمود لە ساڵی ١٩٢٢ لە گوندی پریسی سەرووی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی ناوی نەفیە عەبدولقادر و کوڕەکانی ناویان یاسین، نەجمەدین، یادگار و جەلالە و کچەکانی ناویان حەمیدە، سەباح و غەمگینە.


خەباتنامە

حەمەغەریب عارف محەمەد مەحمود لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەوکاتەدا قوەتی شەمێران قوەتێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چاڵاکی ئەم قوەتە لە دەڤەڕی شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای دروست کردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم قوەتە هەر وەک قوەتێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٦٣ پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی لە هێزی شەمێران وەرگرتووە، بەشداری شەڕەکانی دەڤەری نەوڕۆڵی و دەشتی شارەزوور و دەڤەری شەمێران و قەزای دەربەندیخانی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە دەڤەری نەوڕۆڵی کەوتووە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و دوای ڕووبەڕووبوونەوە بە برینداری دەستبەسەر کراوە و لە ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە بە برینداری گوللەباران کراوە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر