شەهید حەمەعەلی محەمەد سەعید لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی خەرپانی سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، حەمەعەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خونچە عەبدوڵا بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بە ناوی مریەم.
ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی ڕەشاش کە سەربە لقی ٥ی حسێن بەگی جوانرۆیی بەتالێۆنی ٧ی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کە لەوکاتەدا جەمال نامیق فەرماندەی بەتالیۆنەکە بووە.
بەشداری شەڕی دەربەندیخان، شەڕی شنروێ، شەڕی بەردە ڕەشان، شەڕی سیروان، شەڕی باڵامبۆ کردووە.
ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دێکۆنی دەشتی شارەزوور، گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد بە هاوکاری سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە حەمەعەلی لە سەنگەری بەرگریدا شەهید بووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.