شەهید حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتى ئێران بوو و لە پارێزگاى ورمێ نیشتەجێ بووە.
ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە زۆربەی چالاکییە پارتیزانییەکانى دەڤەرى بارزان و مێرگەسۆر بەشداری کردووە.
ساڵی ١٩٨٧ لە سنووری دەڤەرى بارزان، لە کاتی ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى لەلایەن سوپاى عێراق شەهید کراوە. لەگوندى بارزان بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
