حەمەد چاوشین بیدەڵڵا

حەمەد چاوشین، ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی ببێل لە دایک بووە.ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە ئەندامی حزبی،ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و هەمان ساڵ بۆتە پێشمەرگە.


حەمەد چاوشین لە ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی ببێل سەربە قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچ بووە، ساڵى ١٩٨١ ئاوارەى وڵاتی ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەڕێکخستنەکانى لێژنە ناوچەى مێرگەسۆرى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە قوەتى بارزان بە فەرماندەیی دکتۆر سەعید بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨٦ بەشدارى شەڕى حەیاتى کردووە، ساڵى ١٩٨٧ بەشدارى شەڕى مێگەسۆرى کردووە، ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى شەڕى خواکوڕکى کردووە و لەو شەڕە شەهید بووە و لەسەر سنوورى تورکیا بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر