حەلیمە عەبدوڵا ئەحمەد

حەلیمە عەبدوڵا ئەحمەد ناسراو بە دایکە حەلیمە، ساڵى ١٩٣٧ لە گوندى پشتاگرى لە ناوچەى زاویتە لە پارێزگاى دهۆک لەدایکبووە، هاوسەری فەرماندە عەبدولهادى محەمەد سەعدۆ سەرپەلى بەتالیۆنى ٤ی محەمەد حەسەن باجلورى بووە، ساڵى ١٩٧٥ عەبدولهادى لە چیاى پشت دهۆک شەهید بووە، دایکە حەلیمە لەگەڵ ٦ کوڕ و ٤ کچى لە گوندەکەیان ماوەتەوە و یەکێکە لەو ئافرەتە فیداکار و ئازایانەی کە هاوسەر و چوار کوڕى لە پێناو ئازادیی کوردستان شەهید بوونە. لە ٢٩ی نیسانى ١٩٩٧ کۆچى دوایی کردووە.


دواى ڕووخانى ڕژێمى شای ئێران، پێشمەرگەیەکى زۆر ڕووى لە باشوورى کوردستان کردەووە، ماڵى دایکە حەلیمە ببوو بە پەناگەی هێزى پێشمەرگە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٢ یەکێک لە کوڕەکانى بە ناوى ئەیووب دەبێت بە پێشمەرگە و لە ڕۆژى ١٠ی شوباتى ١٩٨٢ لە گوندى گەوەڕکى شەهید دەبێت. دواى ئەو کوڕێکی دیکەی بە ناوی ئیسماعیل دەبێت بە پێشمەرگە و لە ٢٩ی ئەیلوولى ١٩٨٤ لەچیاى کەمەکا لە نزیک گوندەکانى ئەمینکێ و بابۆخکێ شەهید دەبێت و تەرمەکەى دەکەوێتە دەست سوپاى عێراق. کوڕى سێیەمى دایکە حەلیمە بە ناوى سەلاح پاش شەهیدبوونى براکانى بۆتە پێشمەرگە و لە ٢٠ی تەمووزى ١٩٨٦ لە دەڤەرى ئاکرێ شەهید کراوە. لە دوای شەهیدبوونی براکانى کوڕى چوارەمى دایکە حەلیمە بە ناوى محەمەد ناسراو بە حەمۆ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەوە دەکات و ئەویش لە ١٩ی نیسانى ١٩٨٧ لە سەر ڕێگەى گشتیی دهۆک ئامێدى شەهید بووە.

بەردەوام لە دەڤەرەکەدا ماڵى دایکە حەلیمە وەک بارەگاى هێزى پێشمەرگە تەماشاکراوە و جێی ڕێز و خۆشەویستیی خەڵک بووە. ساڵى ١٩٨٥ ماڵى خۆى بردووەتە ناوچە ئازادکراوەکان، لە گوندى بادیا و بۆتیا لە ناوچەى زاویتە و قازیاوە نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٨٨ پاش پڕۆسەى ئەنفال و کیمیابارانکردنى دەڤەرەکە لەلایەن ڕژێمى عێراقەوە، لەگەڵ منداڵەکانى هەوڵى چوونى بۆ باکوورى کوردستان داوە، بەڵام لەلایەن سوپاى عێراقەوە ڕێی لێگیراوە و بەناچارى گەڕاوەتەوە و تا ماوەیەک لە دارستانێک خۆى حەشارداوە، دواتر لە لایەن ڕژێمەوە دەستگیر دەکرێن و ماوەى ١٤ ڕۆژ زیندانی کراون و پاشان بەهۆى ناڕەزایەتى خەڵکى ناوچەکەوە ئازادکراون.

ساڵى ١٩٩١ یەکێک بووە لە پێشڕەوانى ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستان، لەبەر ئازایەتى و خۆڕاگرى، لە ١٦ی ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستاندا، میدالیاى بارزانیی پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر