حەسەن ڕەمەزان عەبدوڵا ئیبراهیم

حەسەن ڕەمەزان عەبدوڵا ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەرکی نووسەری لقیشی هەبووە، لە ساڵی ١٩٦٤ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێم بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە چیای سەفین حەسەن ڕەمەزان شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید حەسەن ڕەمەزان لە ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی گۆپاڵی زرارەتی سەربە قەزای شەقڵاوە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە بەڵام خوێنەر و نووسەرێکی لێهاتووە بووە، لە پارێزگای کەرکووک سەربازی کردووە، شەهید حەسەن خێزاندار بووە و خێزانی ناوی زولێخا عەزیز بووە، خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی خەتاب و ناجیە.


خەباتنامە

شەهید حەسەن لەکاتی سەربازیدا پەیوەندی لەگەڵ موقەدەم عەزیز عەقراوی دروست کردووە و بە نهێنی بۆتە ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە لە لقی شەهید ڕەشید مەجید بارەکی، کە لەو کاتەدا لقەکەیان سەربە بەتالیۆنی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، شەهید حەسەن بەهۆی  ئاستی بەرزی  لە نووسین و خوێندنەوە بە فەرمانی ڕەشید سندی بۆتە نووسەری لقەکەی خۆی.

لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئەنجامی تۆپبارانی چڕی دەبابەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای سەفین، حەسەن ڕەمەزان پڕاوپڕ تۆپێک لێداوە و شەهید بووە هاوکات لەگەڵ ئەودا ڕەشید مەجید بارەکیش شەهید بووە، دواتر هاوسەنگەرانی جەستەکانیان لە گۆڕستانی گوندی خۆرانی بناری سەفین بەخاک سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر