حەسەن ئیبراهیم ئەبابەکر

حەسەن ئیبراهیم ئەبابەکر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٨٥ لە بەندینخانەی ئەبۆ غرێب لە سێدارە دراوە.


شەهید حەسەن ئیبراهیم ئەبابەکر، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی روستێ لە دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاری کردووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە و خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٧٢ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەبێتە بەرپرسی ڕێکخراوی سەربازیی. بەشداریی شەڕەکانى گەرووى عومەرئاغا و زۆزک و هندرێن و حاجى ئومەرانی کردووە. ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت. ساڵی ١٩٨١ لە شەڕى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران بریندار بووە و ساڵی ١٩٨٣ لە کاتی چالاکیی پێشمەرگایەتی لەگەڵ برایەکی بە ناوی بەکر ئیبراهیم ئەبابەکر کە ئەویش پێشمەرگە بووە، لە بناری چیای هەڵگورد دەکەوێتە ناو بۆسەیەکی بەکرێگیراوانی ڕژێمی عێراقەوە و ناوبراو بریندار دەبێت و دەستگیر دەکرێت و ساڵی ١٩٨٥ لە بەندینخانەى ئەبۆ غرێب لە سێدارە دەدرێت. 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر