بەکر ئیبراهیم ئەبابەکر

بەکر ئیبراهیم ئەبابەکر، پێشمەرگەی شۆڕشى گوڵان، ساڵی ١٩٨٣ لە بناری چیای هەڵگورد شەهید بووە.


شەهید بەکر ئیبراهیم ئەبابەکر، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی روستێی دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاریی بووە.

ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندیی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و لە لێژنەى ناوچەى باڵەک بووەتە پێشمەرگە، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ برایەکی  بە ناوی حەسەن لە بناری چیای هەڵگورد بەبریندارى دەکەوێتە ناو بۆسەی مەفرەزەى تایبەتى(مەفرەزە خاسەى مستەفا ڕەسوڵ ناسراو بە مستەفا گۆج) بەکرێگیراوانى حکومەتى عێراق و شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر