حەسەن مەجید حەسەن

شەهید حەسەن مەجید حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی١٩٦٣ لە چیای گۆڕەز شەهید دەبێت.


حەسەن مەجید حەسەن، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین وسەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی حەمید ئەفەندی، لە ساڵی ١٩٦٢ بەشداری شەڕی دژ بە بەکرێگیراوانی ڕژێمی عێراق دەکات و لەو شەڕەدا لەگەڵ هەڤاڵێکی تری بەدیل دەگیرێن، بەڵام خۆیان ڕزگار دەکەن. لە ١ی ئابی١٩٦٣ لە کاتی هێرشبردنە سەر سوپای ڕژێمی عێراق لە چیای گۆڕەز، بە گولەی ڕژێمی عێراق شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر