حسێنی فاتە

شەهید حسێن محەمەد عەلی‌خان مەحمود ناسراوە بە (حسێنی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی لە شۆڕشی ئەیلوول وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٨ لە بناری چیای بەمۆ شەهید بووە.


ژیاننامە

حسێن محەمەد عەلی‌ خان مەحمود کە ناسراوە بە حسێنی فاتە، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی دۆڵی ناوحەدی دەڤەری شەمێرانی سەر بە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، برایەکی بەناوی سلێمانی فاتە لە ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە نیشینگەی (ئەنزڵ) نزیک شاری سەرپێڵی زەهاو نیشتەجێ بووە، حسێن محەمەد حسێنی فاتە خێزاندار بووە و خێزانی ناوی شەمسە ئەحمەد بووە و خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی محەمەد، سارا، سەیران و تارا. ساڵی ١٩٧٨ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید حسێن محەمەد لە شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر، بەڵام دوای دروستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەو هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان. 

شەهید حسێن محەمەد بەشداری شەڕەکانی چیای زمناکۆ، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی گەرمیان، خانەقین، شەڕی سەرتیز، شەڕی حاجی ئۆمەران و شەڕی شۆعیەکان کردووە، لە شەڕی چیای زمناکۆ لە ساڵی ١٩٦٧ بەسەختی بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٨ پلەی سەرپەلی لە هێزی شەمێران وەرگرتووە. 

 ساڵی ١٩٧٦ لە دوای نسکۆی شۆڕش و ئاوارە بوونیان دووبارە پەیوەندی بە شۆڕشەوە كردووه‌ و بۆتە پێشمەرگە لەلای قادری حەمەساڵح تاگۆزی کە لە شۆڕشی ئەیلوول سەرلقی چواری بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. 

 ساڵی ١٩٧٨ حسێن محەمەد و دەستەیەک پێشمەرگەی هاوسەنگەری بۆ چالاکی پارتیزانی گەڕاونەتەوە شاری هەڵەبجە، لە بناری چیای بەمۆ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و حسێن محەمەد بە سەختی بریندار بووە و هاوسەنگەرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستوویانەتەوە بۆ وڵاتی ئێران، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای دوو ڕۆژ شەهید بووە.

 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر