حسێن ساڵح خزر مەلاشێخ

شەهید حسێن ساڵح، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە شۆڕشی گوڵان کادر و پێشمەرگەی باڵی سەربازی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناو پارێزگای هەولێر، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی پارێزگای هەولێر فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


ژیاننامە

 حسێن ساڵح لە ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی میربارییانی ناحیەی بجیلی سەربە قەزای ئاکرێ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواری وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی بابک نیشتەجێ کراوە و لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان. شەهید حسێن ساڵح خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتیمە ناسڕە و خاوەنی پێنج کوڕ و یەک كچ بووە بە ناوەکانی مستەفا، محەمەد، کەمال، جەمال، عەبدولقادر و هەنا.


خەباتنامە

شەهید حسێن ساڵح لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی حەمرینی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەبدولڕەحیم جەسیم فەرماندەی هێزەکە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری لە شەڕی ئاکرێ، شەڕی سەردەریان و شەڕی پیرس کردووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان و لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دوورخراوەتەوە بۆ خوارووی عێراق و لە پارێزگای دیوانیە نیشتەجێ کراوە و  لە ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە پارێزگای هەولێر.

لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەولێر بۆتە کادری ڕێکخراوی شەهیدانی قەندیل کە سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و خالید ڕەسوڵ بەرپرسی ڕێکخراو بووە، لە هەمانکاتدا بۆتە پێشمەرگەی باڵی سەربازی لقی دوو بۆ چالاکی ناو شاری هەولێر و سەرکەوتوانە لە کۆمەڵێک چالاکی تایبەت و گرنگ لە ناو شاری هەولێر بەشداری کردووە.

لە ساڵی ١٩٩١  لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان چەكی هەڵگرتووە و بەشداری ئازادکردنی قەزای شەقڵاوە و قەزای پیرمام و پارێزگای هەولێری کردووە، لە ڕێکەوتی ١١ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری هەولێر، لە گرتنەوەی قاتعی جەیش شەعبی هەولێر فیشەک بەر سەری حسێن ساڵح کەوتووە و شەهید بووە.

 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر