حاجی ساڵح حاجی سونێ

حاجی ساڵح حاجی سونێ، ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی شاوەیسی سەربە پارێزگای هەولیر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە هێزى سەفین بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لە چیای سەفین شەهید بووە.


شەهید حاجی ساڵح حاجی سونێ، ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی شاوەیسی سەربە پارێزگای هەولیر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە.

شەهید حاجی ساڵح لە شۆڕشی ئەیلوول و ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە لقی ڕەسوڵ فەقێ سەربە بەتالیۆنی سێی هێزی سەفینی پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

حاجی ساڵح بەژداری داستانەکانی (چیای سەفین- سماقوڵی- بەنی هەریر- هیران و نازانین- کەوەرتیان)ی کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لە چیای سەفین لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق حاجی ساڵح برینداربووە و شەهید بووە.  


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر