جەوهەر خدر قادر

جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیانی سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تاکو شەشی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو،  دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، دواتر لە فەوجی یەکی سوپای شەش لە سۆران دەبێتە پێشمەرگە، لە زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لە یاسا لەدەڤەری سۆران بەشداربووە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی چیای دڕەبی بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر