جەعفەر سلێمان عەلی چێی

جەعفەر سلێمان عەلی چێی ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی چێی لە قەزاى ئامێدی سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە نەغەدە نیشتەجێبووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ مەشهەد، تا ساڵی ١٩٧٩ لەمەشهەد ماوەتەوە، هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ کەرەج و چاوی بە ئیدریس بارزانی کەوتووە و تاساڵى ١٩٨١ لەئێران ماوەتەوە، ساڵی ١٩٨١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان و لە شارى دهۆک نیشتەجێبووە.


ساڵی ١٩٦١ دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لەلای سەلیم چێی بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٢ بەفەرماندەیی محەمەد ئەمین میرخان بەشداری شەڕی جاشەکانی مرێبای کردووە، ساڵی ١٩٦٣ گواستراوەتەوە بۆ بارەگای بارزانی لە باڵەکایەتی و لەدەڤەری ڕانیە و قەلادزێ و گوندەکانی دیرێ و دیلمان بووە، لەهەمان ساڵدا لەشەڕەکانی گەلی عەلی بەگ و سەری سپیلک بەشداربووە، ساڵی ١٩٦٩ بەفەرماندەیی عومەرئاغای دۆلەمەری لە شەڕی ماخوبزنان لەنێوان ڕانیە و سەنگەسەر بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە سەرلقی لقی یەک، یەکێک بووە لەو پێشمەرگانەی کە لەسەر دۆشکەی دژەفڕۆکە لەپردی حافز ڕۆڵێکى باشى بینیوە، لە گەرووی قەسرێ و مەمی خەلانى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر، پارێزگاریان لەئێزگەی دەنگی کوردستان و چاپخانەی شۆڕش کردووە. ساڵی ١٩٧٥ بەفەرماندەیی عەریف یاسین لەشەڕی دیلمان بەشداربووە.

ساڵی ٢٠٠٤ لەدەزگای ئەیلوول خزمەتی کردووەو دواتر خانەنشین بووە، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر لەلایەن سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر