جەبار تاگۆزی

جەبار ڕەحیم نادر، ناسراوەبە جەبار ڕەحیم تاگۆزی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی بانی بۆڵانی دەڤەری تاگۆزی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.


جەبار ڕەحیم نادر ئەحمەد، ناسراو به‌ جەبار ڕەحیم تاگۆزی، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی مۆرتکەی دەڤەری تاگۆزی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە گوندی شێخ سێڵەی سەربە شاری جوانرۆ نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی توبا فەتاح بووە و خاوەنی یەک کوڕ و دوو کچ بووە بەناوەکانی جەمیل و سوریا و ئامینە. 

ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە لە لقی چواری بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا شەهید قادر حەمەساڵح تاگۆزی سەرلقی چوار بووە و فازڵ تاڵەبانی فەرماندەی بەتالیۆن بووە، لە چه‌ندین شه‌ڕ له‌ شۆڕشی ئەیلوول بەژداری کردووە لەوانه‌ شەڕی بارزان، شەڕی زۆزک، شەڕی پێنجوێن، شەڕی خانەقین. 

ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی خانەقین فیشەک بەر کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، هه‌مان ساڵ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە دوای نسکۆ و ئاوارەیی چەکی دانەناوە و هاوشانی هاوسەنگەرانی لە لقی تاگۆزی  درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی داوە. 

لە ٢٤ی نیسانی١٩٧٧ لە گوندی بانی بۆڵانی دەڤەری تاگۆزی، ڕووبەڕووی هێزێکی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بوونەتەوە و لە ئەنجامدا جەبار ڕەحیم و له‌گه‌ڵ سێ له‌ هاوسەنگەره‌كانی بەناوەکانی حەمەی حسێن، جەمیل کەریم، حەمەی عەزیز مەحمود شەهید بوون. 


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر