تەیب عەبدولڕەحمان تەیب

تەیب عەبدولڕەحمان تەیب ناسراو به‌ (شەهید تەیب ئاكره‌یی) له‌ ساڵی ١٩٧٢ ده‌بێته‌ به‌رپرسی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌بێته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌ی ئازادی، ساڵی ١٩٨٣ شه‌هید ده‌بێت.


ژیاننامه‌

شه‌هید تەیب ئاكره‌یی له‌ ساڵی ١٩٥٣ له‌ شاری ئاكرێ له‌دایك بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ ده‌ستی به‌ خوێندن كردووه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ شاری ئاكرێ و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ شاری زاخۆ ته‌واو كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌یی وڵاتی ئێران ده‌بێت، خاوه‌ن چوار كچ بووه‌.


خه‌باتنامه‌

 له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆی لێهاتوویی و چالاكییه‌كانی له‌ نێوان ساڵانی (١٩٧٢-١٩٧٤) ده‌بێته‌ به‌رپرسی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری زاخۆ، ساڵی ١٩٧٤ كه‌ شه‌ڕ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران ده‌بێت و له‌ هه‌مان ساڵدا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمی شای ئێران ڕاده‌ستی رژێمی به‌عسی عێراق ده‌كرێته‌وه،‌ به‌ڵام خۆی له‌ ده‌ستی رژێمی به‌عس ڕزگار ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتی ئێران و له‌ شاری ره‌فسه‌نجان نیشته‌جێ ده‌بێت. ساڵی ١٩٧٩ ده‌بێته‌ به‌رپرسی ڕێكخراوی پارتی له‌ شاری ڕە‌فسه‌نجان، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ ئۆردوگای زێوه‌ نیشته‌جێ ده‌بێت، هه‌ر له‌ ساڵی ١٩٧٩ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان (١٩٧٩) وده‌بێته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌ی ئازادی، له‌ ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ بۆ دووه‌م جار به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌ی ئازادی هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌شداری چالاكییه‌كانی شۆڕشگێڕی له‌ هه‌موو جموجوڵه‌كانی مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كات و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌، بێجگه‌ له‌ كار و ئه‌ركی حزبایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆردوگای زێوه‌ بووه‌، له‌ ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٣ له‌ كاتی چوونی بۆ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی‌ له‌ نزیك گوندی ڕاژان شه‌هید ده‌بێت و له‌ هه‌ر له‌ ئۆردوگای زێوه‌ به‌ خاك ده‌سپێردرێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر