تەها محێدین مەعروف، ناسراو به تەها حاجی مه‌لا محێدین، ساڵی ١٩٤٦ له (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه، له ڕۆژی هه‌ینی ٢ی ئایاری ٢٠٠٣ له دوای ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام حسێن خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووه و، ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌ند كراوه و دواتر ئازاد كراوه، پاش ئه‌وه ڕووی كردووه‌ته شاری سلێمانی و دواتر له شارۆچكه‌ی دوكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ژیاوه.
ژیاننامه
تەها محێدین مەعروف، ناسراو به تەها حاجی مه‌لا محێدین، ساڵی ١٩٢٤ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له بنه‌ماڵه‌ی مرخۆزی هه‌مه‌دانییه له كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له نزیكی شاری هه‌مه‌دانه‌وه كۆچیان كردووه‌ته شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٤٦ ئه‌كته‌ری شانۆگه‌ری (له ڕێی نیشتماندا) بووه كه له شاری سلێمانی نمایش كراوه و داهاته‌كه‌ی بۆ لێقه‌وماوانی بۆمه‌له‌رزه‌ی شارۆچكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی خه‌رج كراوه، ساڵی ١٩٤٨ به‌كالۆریۆسی مافی له كۆلێژی ماف له به‌غدا وه‌رگرتووه، له ٢٩ی ئایاری ١٩٥٥ به فه‌رمانێكی پادشایی پله‌ی فه‌رمانبه‌ری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی عێراق له پله‌ی یه‌كه‌م له پۆلی سێیه‌م بۆ پله‌ی سێیه‌م له پۆلی دووه‌م به‌رز كراوەتەوە، ساڵی ٢٠٠٧ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕووی كردووه‌ته وڵاتی ئوردن، له ٧ی ئابی ٢٠٠٩دا له شاری عه‌مانی پایته‌خت ئوردن كۆچی دوایی كردووه و له شاری سلێمانی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی حزبی ڕزگاری كورد بووه، ساڵی ١٩٤٦ به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی ڕزگاری كوردی له شاری به‌غدا كردووه به مه‌به‌ستی خۆههڵوهشاندنەوە و چوونه پاڵ پارتی دیموكراتی كورد و به (به‌ڵێ) ده‌نگی داوه، ساڵی ١٩٤٦ له كه‌شێكی نهێنی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگرەوە به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٦ به یه‌كێك له به‌رپرسانی سلێمانیی پارتی دیموكراتی كورد ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٤٦ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كورد به مه‌به‌ستی چالاكی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندی به یوسف سەلمان یوسف (١٩٠١ـ١٩٤٩) ناسراو به فههەدی سكرتێری حزبی شیوعی عێراقییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٧ سكرتێری دووه‌می باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی كۆماری میسر بووه و هاوكاری شاندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستانی بۆ گه‌یاندنی یاداشتنامه‌یان بۆ كۆنگره‌ی گه‌لانی (ئاسیا ـ ئه‌فریقا) كردووه، ساڵی ١٩٦٢ جێگری باڵیوزی كۆماری عێراق له شاری له‌نده‌ن پایته‌ختی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا بووه، ساڵی ١٩٦٨ دیپلۆمات بووه له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری له‌نده‌ن به پله‌ی وه‌زیری ڕاسپێراو، له ٣١ی ته‌موز ١٩٦٨ له كابینه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢) به وه‌زیری ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه، له ١٢ی ئابی ١٩٦٨ به فه‌رمانێكی كۆماری به وه‌كاله‌ت به وه‌زیری چاكسازی كشتوكاڵی ده‌ستنیشان كراوه، له ٢٩ی ئابی ١٩٦٨ به فه‌رمانێكی كۆماری به وه‌كاله‌ت به وه‌زیری كاروباری شاره‌وانییه‌كان و گونده‌كان ده‌ستنیشان كراوه، له ١٩ی ئه‌یلولی ١٩٦٨ به فه‌رمانێكی كۆماری به وه‌زیری كار و نیشته‌جێبوون به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كراوه (كابینه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر) و له‌سه‌ر پشكی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی بووه.
له ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٨ یه‌كێك بووه له واژۆكارانی شاندی عێراقی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی به‌رگریی هاوبه‌ش له نێوان كۆماری عێراق و كۆماری عه‌ره‌بی سوریادا، له ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٩ به فه‌رمانێكی كۆماری به وه‌زیری كاروباری شاره‌وانییه‌كان و كاروباری گونده‌كان به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كراوه، له ٢٩ی ئاداری١٩٧٠ به فه‌رمانێكی كۆماری وه‌ك باڵیۆز به پله‌ی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له دیوانی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عێراق گواستراوه‌ته‌وه، له ٧ی حوزه‌یرانی ١٩٧٠ به فه‌رمانێكی كۆماری كراوه‌ته باڵیۆزی عێراق له كۆماری ئیتالیا، له مانگی ته‌موزی ١٩٧١ به باڵیۆزی نیشته‌جێنه‌بوو له ئه‌لبانیا و ماڵتا له‌گه‌ڵ باڵیۆز له كۆماری ئیتالیا ده‌ستنیشان كراوه، له ڕۆژی شه‌مه‌ی ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٤ به‌شداری له كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان بۆ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كردووه كه له‌لایه‌ن حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ڕێك خرابوو و گوتارێكی به زمانی عه‌ره‌بی خوێندوهتەوە، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ٢١ی نیسانی ١٩٧٤ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢)ی سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه به جێگری سه‌رۆككۆمار ده‌ستنیشان كراوه و له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ٢٠٠٦)ی ناسراو به سه‌دام تكریتی تا ڕووخانی ڕژێمەكەی ساڵی ٢٠٠٣ له‌م پۆسته ماوه‌ته‌وه، ڕۆژی شه‌مه‌ی ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٤ به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی ناوچه‌ی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
له ٢٧ی شوباتی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراقەوە به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌شتیاری و هاوینه‌هه‌واره‌كانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٤ له كۆشكی به‌غدا له‌لایه‌ن میشێل عه‌فله‌ق (١٩١٢ـ١٩٨٩)ی ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیسته‌وه پێشوازی لێ كراوه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١٥ی ته‌موزی ١٩٧٥ له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن میشێل عه‌فله‌قی ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیسته‌وه پێشوازی لێ كراوه، له مانگی كانونی دووه‌می ١٩٧٥ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتوو (الجبهة الوطنیة و القومیة التقدمیة) ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن كۆماری به‌رازیله‌وه مێدالیای نیشتمانی (كروزیرو دوسول)ی به پله‌ی (گراند گرۆس) پێ به‌خشراوه، ساڵی ١٩٨١ له‌لایه‌ن كۆماری سه‌نیگاله‌وه مێدالیای (خاچی گه‌وره)ی پێ به‌خشراوه، ساڵی ١٩٨١ مێدالیای ئه‌فسه‌رانی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری مالییه‌وه پێ به‌خشراوه، ساڵی ١٩٨٢ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش سه‌ر به حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی بووه، ساڵی ٢٠٠٣ له ڕیزبه‌ندی ٤٢یەمینی لیستی ٥٥ كه‌سی سه‌ركرده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیست‌دا بوو كه له له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانەوە خه‌ڵاتی گرتنیان بۆ ده‌رچووبوو، له ڕۆژی هه‌ینی ٢ی ئایاری ٢٠٠٣ له دوای ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام حسێن خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووه و ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌ند كراوه و دواتر ئازاد كراوه، پاش ئه‌وه ڕووی كردووه‌ته شاری سلێمانی و دواتر له شارۆچكه‌ی دوكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی دوور له چاوی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ژیاوه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئارشیفی شار، گۆڤاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی، ژماره ٣٧، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی شڤان، ئابی ٢٠٠٣ز، ل ٣.
-
سه‌ڵاح ڕه‌شید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٥٣، ٦٢، ٣٥٠
-
الارادات الملكیة، رقم ٤٢٩، جریدة الوقائع العراقیة، مدیریة التوجیه والاذاعة العامة في العراق، العدد ٣٦٥٣، السنة الثالثة والثلاثون، بغداد، الخمیس، ٣٠ حزیران ١٩٥٥م، ص ١٠.
-
اعداد ممتاز الحیدري، مختارات من مذكرات صالح الحیدري، الطبعة الثانیة، (السلیمانیة ـ مطبعة رنج ـ ٢٠٠٤م)، ص ص ٤٩، ٨٠.
-
افتتاح المجلس التشریعي الأول لمنطقة كردستان وانتخاب أعضاء المجلس التنفیذي، جریدة التآخي، العدد ١٧٣٣، بغداد، مطبعة التایمس، الأحد، ٦ تشرین الأول ١٩٧٤م، ص ١.
-
ب. هه‌وراز، كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ١٩.
-
بیان رقم ٣٢، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد ١٦٠٣، السنة الحادیة عشرة، بغداد، السبت، ١٠ آب ١٩٦٨م، ص ٤.
-
تعیین نائب لرئیس الجمهوریة، جریدة التآخي، العدد ١٦٠٥، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، ٢٢ نیسان ١٩٧٤م، ص ٤.
-
جمیل حسین الجبوري، كبار ساسة العراق في العصر الجمهوري ١٩٥٨ ـ ٢٠٠٣، الجز‌ء الاول، (القاهرة ـ المكتب العربي للمعارف ـ ٢٠١٨م)، ص ١٥٣.
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ٣٢١.
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی چواره‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ٤٧٤.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٢٦، ٢٨، ٣٥.
-
حسن السعید، نواطیر الغرب صفحات من ملف علاقة اللعبة الدولیة مع البعث العراقي ١٩٤٨ ـ ١٩٦٨، (بیروت ـ مؤسسة الوحدة للدراسات ـ ١٩٩٢م)، ص ٣٥١.
-
حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقية، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ٣٣٨، ٤٥٨، ٥٣٧، ٦٥١ ـ ٦٥٢.
-
حسو هورمي، لمحات من حیاة الأمیر تحسین سعید علي بك، (أربیل ـ مطبعة روژهلات ـ ٢٠١٧م)، ص ٨٠.
-
دیوید مك داول، تاریخ معاصر كرد، ترجمه ابراهیم یونسی، چاپ چهارم، (تهران ـ نشر پانیذ ـ چاپ دالاهو ـ ١٣٩٣ھ . ش)، ص ص ٥٢٩ ـ ٥٣٢.
-
الرفیق عفلق یستقبل نائب رئیس الجمهوریة، جریدة التآخي، العدد ١٧٥١، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ٢٩ تشرین الأول ١٩٧٤م، ص ١.
-
الرفیق میشیل عفلق یستقبل الرفیق طه محیي ا‌لدین معروف، جریدة التآخي، العدد ١٩٦١، بغداد، الأربعاء، ١٦ تموز ١٩٧٥م، ص ١.
-
سێ لیپرسراوی تری رژێمی دیكتاتوریی به‌عس ده‌ستگیر كران، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٣٠٥٥، ساڵی دوانزه‌هه‌م، سلێمانی، شه‌مه، ٣ی ئایاری ٢٠٠٣ز، ل ١.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٠٣.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین تەها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ٦١.
-
عبدالخالد صابر (مامۆستا خالد)، شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی سلێمانی له نێوان ساڵانی ١٧٨٤ ـ ١٩١٤، چاپی دووه‌م، (به‌یرووت ـ چاپخانه‌ی گرین گلوری ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١٣٠١، ١٣٠٧، ١٣١٢، ١٣١٤.
-
عبدالخالق ناصر شومان، الطائفیة السیاسیة في العراق (العهد الجمهوري) ١٩٥٨ ـ ١٩٩١، (لندن ـ دار الحكمة للنشر و التوزیع ـ ٢٠١٣م)، ص ١١٣.
-
عبدالوهاب الكیالي، موسوعة السیاسة، الجز‌ء الثالث، (بیروت ـ المؤسسة العربیة للدراسات والنشر ـ ١٩٨٣م)، ص ٧٨٧.
-
العرب والكرد المصالح والمخاوف والمشتركات، سعد بشیر اسكندر، الثابت والمتغیر في الموقف القومي الكردي تجاه السلطة العربیة في بغداد خلال العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ المركز العربي للأبحاث ودراسة السیاسات ـ ٢٠١٩م)، ص ٩٧.
-
علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می، (بێ شوێن ـ ئه‌یلولی ١٩٦٨ز)، ل ٦٣.
-
غه‌فوری میرزا كه‌ریم، ڕاستیه‌كان چواشه ناكه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠٠٢ز)، ل ٣٤.
-
فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ٥٥.
-
قانون رقم ١٥٠ لسنة ١٩٦٨، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد ١٦٥٠، السنة الحادیة عشرة، بغداد، السبت، ٩ تشرین الثاني ١٩٦٨م، ص ص ١ ـ ٢.
-
قرار جمهوري رقم ١١٩٧، جریدة الوقائع العراقیة وزارة الاعلام في العراق، العدد ١٨٢١، السنة الثانیة عشرة، بغداد، السبت، ٢٧ كانون الأول ١٩٦٩م، ص ٤.
-
قرار مجلس قیادة الثورة رقم ٢٥٠، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام ببغداد، العدد ٢٤٤٨، السنة السابعة عشرة، بغداد، السبت، ٨ آذار ١٩٧٥م، ص ٤.
-
كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمهی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش)، ص ١٨٨.
-
كورد له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی بریتانیادا ١٩٦٦ ـ ١٩٧٩، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د مسته‌فا قه‌ره‌داغی، به‌رگی دووه‌م، (سلێمانی ـ ده‌زگای دواڕۆژ بۆ ڕووناكبیری و ڕاگه‌یاندن ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ١٠٣.
-
گوینته‌ر دێشنه‌ر، كورد گه‌لی له خشته‌براوی غه‌در لێ كرا‌و، وه‌رگێڕانی حه‌مه كه‌ریم عارف، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٩ز)، ل ٢٥١.
-
لیستی ناوی به‌رپرسانی ڕژێمی به‌عس كه له‌لایه‌ن (پێنتاگۆن)ه‌وه داواكراوه، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٣٠٣٨، ساڵی دوانزه‌هه‌م، سلێمانی، یه‌كشه‌مه، ١٣ی نیسانی ٢٠٠٣ز، ل ٢.
-
مام جلال، مناضل ذو خصال حمیدة وسجایا انسانیة وصفات نادرة وخلق رفیع، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٣٨٤، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة، ٥ آب ٢٠٠٠م، ص ٣.
-
مام جه‌لال، ساڵی كۆنگره‌ی خوێندكاران، به‌شی پێنجه‌م، گۆڤاری خاك، ژماره ١٤، ساڵی دووه‌م، سلیمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی ئابی ١٩٩٨ز، ل ٧.
-
محمد كریم شه‌یدا، یاداشتی گه‌لی كورد بۆ كۆنگره‌ی گه‌لانی ئاسیا ـ ئه‌فریقیا، (سلێمانی ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ١٠، ١٣، ١٥ ـ ١٦.
-
مرسوم جمهوري رقم ١٦٤، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام ببغداد، العدد ٢٣٤٢، السنة السادسة عشرة، بغداد، الأثنین، ٢٢ نیسان ١٩٧٤م، ص ٨.
-
مرسوم جمهوري رقم ١٧٩، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد ١٨٦٧، السنة الثانیة عشرة، بغداد، الاثلاثاء، ١٤ نیسان ١٩٧٠م، ص ١١.
-
مرسوم جمهوري رقم ٢٣١، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام ببغداد، العدد ٢٨٣٢، السنة الثالثة والعشرون، بغداد، ١ حزیران ١٩٨١م، ص ١٤.
-
مرسوم جمهوري رقم ٣٢٥، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل، العدد ٢٧١٨، السنة الواحدة والعشرون، بغداد، ٢ تموز ١٩٧٩م، ص ٧.
-
مرسوم جمهوري رقم ٣٢٦، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد ١٨٨٨ أ، السنة الثانیة عشرة، بغداد، الأربعاء، ١٠ حزیران ١٩٧٠م، ص ٢٩.
-
مرسوم جمهوري رقم ٤٦١، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام ببغداد، العدد ٢٨٤٦، السنة الرابعة والعشرون، بغداد، ٢٤ آب ١٩٨١م، ص ٢١.
-
مرسوم جمهوري رقم ٦٨، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد ٢٢٢٥، السنة الخامسة عشرة، بغداد، الأربعاء، ٢٨ شباط ١٩٧٣م، ص ٣.
-
مرسوم جمهوري رقم ٧٣٣، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد ١٦٠٦، السنة الحادیة عشرة، بغداد، الخمیس، ١٥ آب ١٩٦٨م، ص ٢.
-
مرسوم جمهوري رقم ٨٤٤، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد ١٦٢٠، السنة الحادیة عشرة، بغداد، الأربعاء، ١١ أیلول ١٩٦٨م، ص ١٣.
-
مرسوم جمهوري رقم ٩٩٥، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الثقافة والاعلام في العراق، العدد ١٦٣٣، السنة الحادیة عشرة، بغداد، السبت، ٥ تشرین الأول ١٩٦٨م، ص ١٠.
-
مسعود بارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ٢٠٤، ٢٤٨.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٢٢ ـ ١٢٣، ١٢٥.
-
نبذة عن حیاة نائب رئیس الجمهوریة، جریدة التآخي، العدد ١٦٠٦، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ٢٣ نیسان ١٩٧٤م، ص ١.
-
نماینده ژنرال بارزانی : یك كرد خائن معاون البكر شد، روزنامه اطلاعات، شماره ١٤٣٨٥، تهران، دوشنبه، ٢ اردیبهشت ١٣٥٣ھ . ش، ص ٢.
-
نوزاد علي احمد، صحافة الحزب الدیمقراطي الكردستاني خارج الوطن، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین لاحیاء التراث الوثائقي والصحفي الكردي ـ ٢٠١٠م)، ص ٤٠.
-
وكالة أنباء براثا : Burathanews.com/Arabic/news/٧٢٢٧٣.
-
یاسین قادر به‌رزنجی، شانۆگه‌رییه‌كانی سلێمانی له ساڵانی ١٩٢٦ ـ ١٩٦١دا، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ ٢٠٠١ز)، ل ٤٩.