شەهید تاهیر محەمەد ئەحمەد ناسراو (تاهیر شێخانی)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، خێزاندار بووە،خێزاندار بوو، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتى ئێران بوو و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە.
ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی گوڵان بۆتە پێشمەرگە.
لەمانگى ئابی ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک بە بۆردومانی فڕۆکە شەهید بووە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
