شه‌هید بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه به (بڕكۆ)، ساڵی 1961 له گوندی بنمێرده، له دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، سەڵت بووە.
ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە، هەمان ساڵ بەشدارى شەڕى گوندى گەرەوانى کردووە. ساڵى ١٩٧٨ لەدۆڵى ئاڵانە لە گەرەخوار، لەگەڵ مەفەرەزەکەى کەمینێکیان بۆ سەربازانى ڕ‌ژێمى بەعس داناوە و زیانێکى زۆریان لە سوپاى عێراق داوە.
له مانگی ١ی ١٩٧٩ له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیدا، له شه‌ڕێكی قاره‌مانانه له به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە، له‌لایه‌ن جاشێكی نیشتمانفرۆش ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ڵده‌دراوەتە ناو لاته شاخێك، دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕە‌كه پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێی ده‌چنه‌وه شوێنه‌كه به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی نادۆزنه‌وه.
دوای پێنج مانگ، له به‌هارێكی دره‌نگ له‌لایه‌ن شوانێكی ناوچه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوەتەوە و له گۆڕستانی گوندی بنمێرده‌ی سنووری قه‌زای ڕواندز به خاك سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
