بنیامین قادر عەبدوڵا

شەهید بنیامین قادر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە شاخی گەورە لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


بنیامین قادر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی خانەقا سەربە قەزای ڕەواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، تا قۆناغی ٩ی ناوەندی خوێندووە، خێزاندار نەبووە. ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٤ لە بەتالیۆنی ١ی هێزی تایبەتی دۆڵی خانەقا بۆتە پێشمەرگە. لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشداری کردووە،  لەساڵی ١٩٩٧ لە شاخی گەورە لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر