بایز حەمەدئەمین بایز

بایز حەمەدئەمین بایز ناسراوە بە (بایز توتمەیی)، لە ساڵی ١٩٦٢ بۆتە کادری شانەی نهێنی ناو شاری هەولێر، لە ژیانی کادری یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناو شاری هەولێر ڕووبەڕووی هێزێکی جاشی ڕژێم بۆتەوە و شەهید بووە.


ژیاننامە

بایز توتمەیی لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی توتمەی سەربە ناحیەی بالیسانی قەزای شەقڵاوە لە دایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێر بووە و سەرقاڵی کاسبی ناو بازاڕ بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزاندار بووە و ناوی خێزانی خەجیجە مەحمود بووە، خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی حەکیم، لوقمان و نەجیبە.


خەباتنامە

شەهید بایز توتمەیی لە ساڵی ١٩٦٢ بۆتە کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوشاری هەولێر، پەیوەندی کادری لەگەڵ مام ڕەسوڵ فەقێ فەرماندەی بەتالیۆنی سێی سەفینی هێزی سەفین بووە.

شەهید بایز توتمەیی بە هۆکاری تەواو شارەزای لەناو بازاڕی هەولێر و ناسینی دووکاندارەکان، شانەیەکی نهێنی دروست کردووە کە ئەرکیان بریتی بووە لە وەدەستخستنی زانیاری سیاسی و سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و کۆکردنەوەی کەلوپەل و پێداویستی هێزی پێشمەرگە لە ناو بازاڕ و گەیاندنی بەدەستیان، لە هەمانکاتدا ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سیاسی و ڕێگە نیشاندانی هاونیشتیمانیان بۆ ناو هێزی پێشمەرگە و شۆڕش.

لە ساڵی ١٩٦٧ لە چالاکیەکدا ئاشکرا کراوە، دواتر لە گەڕەکی تەیراوە  ڕووبەڕووی هێزێکی جاش بۆتەوە کە لە ئەنجامدا بریندار بووە و بە برینداری خۆی دەرباز کردووە، دوای دوومانگ لە خۆحەشاردان و وەرگرتنی چارەسەری برینەکەی، بۆ وەرگرتنی ئابوونەی مانگانە چۆتە نزیک چایخانەی مام بایز و کەوتۆتە ناو بۆسەی جاشەکانی ڕژێم و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر