یونس سابر رەسوڵ حەمەدئەمین

یونس سابر رەسوڵ حەمەدئەمین، پێشمەرگەی ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.


ژیاننامە

یونس سابر رەسوڵ حەمەدئەمین، لە ساڵی ١٩٧٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی وەستا ڕەجەبە لە پارێزگای هەولێر، باوکی بە ناوی سابر رەسوڵ لە شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە، دایکی ناوی سەبریە عەزیز و براکەی ناوی موخلیسە.


خەباتنامە

یونس سابر لە ساڵی ١٩٨٥ بووە کادیری لێژنە ناوچەی شەقڵاوە سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان چەکی هەڵگرتووە و بووە پێشمەرگە، لە پەنا کاری سەربازی وەک پێشمەرگە لە ڕاپەڕیندا وەک کادیری ڕێکخستنیش ڕۆڵی هەبووە لە دابەشکردنی چەک و ڕێنمایکردنی شانە نهێنیەکانی ناو شار، بەشداری ئازادکردنی قەزای شەقڵاوە لە ٩ی ئاداری ١٩٩١، شاری هەولێر لە ١١ی ئاداری ١٩٩١ کردووە.

دوای ئازادکردنی شاری هەولێر و دووبارە ئاڵۆزبوونەوەی بارودۆخ، چۆتە پەناگەی ژێرزەمینی ماڵە خزمێکیان لە گەڕەکی ئازادی، بەڵام ئاشکرا کراوە و داوای ١٧ شەو لە خۆ حەشاردان هێزێکی زۆری ئەمنی هەولێر دەچنە پەناگەکەی و دەستگیریان دەکەن و دەبەنە ئەمنی هەولێر و بێ سەروشوێن دەبێت. بەپێی بەڵگەنامەیەکی مووخابەراتی عێراقی کە لە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاوکراوە لە ساڵی ١٩٩١ لە ئەمنی گشتی بەغدا لە سێدارە دراوە و یەکێکە لەو شەهیدانە کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر