یاسین عەبدولەتیف محەمەد سەلیم ستونی

شەهید یاسین عەبدولەتیف محەمەدسەلیم، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی ستونێ لە دایک بووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.


شەهید یاسین عەبدولەتیف محەمەدسەلیم، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی ستونێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەگەڵ میتۆ ئەحمەد ستونی لە قوەتى عەلى خەلیل بۆتە پێشمەرگە. بەشدارى شەڕەکانى گۆڕەز و سەرتیز و دەشتى هەریر و سپیلکى کردووە. ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى خەبات بە فەرماندەیی مەلحەم درى بۆتە پێشمەرگە تا ساڵى ١٩٩١ بەردەوام بووە، هەمان ساڵ لە هێزی شەهیدان بەردەوام بووە لە پێشمەرگایەتى. ساڵى ١٩٩٢ پلەى دەبیتە ئامر سریە لە هێزی شەهیدان و بەشدارى شەڕى دەڤەرى هەرکی بنەجێ دەکات.

ساڵى ١٩٩٤ لە سوپاى بارزان بۆتەوە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە ڕواندز شەهید بووە و لە گۆڕستانى لێلوک بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر