یاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید

یاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٩ شەهید بووە.


شەهید یاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی جاسەنەی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خویندووە. سەڵت بووە. 

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی چوار بە فەرماندەیی سوارە فەتاح سەر بە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٩ یاسین سەعید و هاوسەنگەرانی هێرشیان کردووە بۆ گرتنەوەی ڕەباییەی گردی جاسەنە، کە سەربازانی سوپاى عێراق و جاشە کۆڵوانە سورەکانی تێدا بووە، لە ئەنجامدا یاسین سەعید بە فیشەکی کۆڵوانە سورەکان شەهید بووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر