کەمال عەلی نادر محەمەد

کەمال عەلی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید بووە.


شەهید کەمال عەلی، لە ساڵی ١٩٤٧ لە ناحیەی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و کەسابەتی ناو بازاڕی خورماڵ بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. 

شەهید کەمال عەلی لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە لقی پێنج بە سەرپەرشتی حسێن بەگی جوانڕۆیی سەربە بەتالیۆنی حەوتی بیارە بە فەرماندەیی جەمال نامیق  سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە پێشمەرگە. 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی بوون بە پێشمەرگەیی کەمال عەلی، باوکی کەمال لەلایەن سەرۆک جاشێکەوە بەناوی ڕەشەی ساڵح دەستگیر کراوە و دواتریش دەست بەسەر تەواوی زەوی کشتوکاڵی و یەکەی نیشتەجێ بوونیاندا دەگرێت و بنەماڵەکەی لە ناحیەی خورماڵ وەدەرنراوە.     

کەمال عەلی بەشداری شەڕی جاشە کۆڵوانە سورەکان لە ناحیەی خورماڵ ساڵی ١٩٦٨، شەڕی عەربەت ساڵی ١٩٦٨، شەڕی کۆڵوانە سورەکان لە چیای شنروێ ساڵی ١٩٦٩، شەڕی جاشە کۆڵوانە سورەکان لە عەبابەیلێی نزیک پارێزگای هەڵەبجە ساڵی ١٩٦٩ کردووە. 

جەلالیە کۆڵوانە سورەکان بوونەتە پێشڕەو و ڕێنیشاندەری سوپاى ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٩ هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەری عەبابەیلێ و کەمال عەلی بە فیشەکی کۆڵوانە سورەکان شەهید بووە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر