کاکۆ عەبید حەمەتۆفیق سلێمان

کاکۆ عەبید پێشمەرگەی ڕاپەڕینی ١٩٩١ بووە و هەر لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری کەرکووک شەهید بووە.


شەهید کاکۆ عەبید لە ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی داڵەخیای سەربە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.

کاکۆ عەبید لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگە لە ڕێکخراوی خاڵخاڵانی سەربە لێژنەی ناوچەی شوانی لقی ١٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و ئازادکردنی بازیان، تەکیە، چەمچەماڵ، کەرکووک کردووە.

لە ١٩ی ئاداری ١٩٩١ لە نێوان گەڕەکی عارفە و فەیلەقی شاری کەرکووک ڕووبەڕووی هێزێکی ڕژێمی بەعس بوونەتەوە و کاکۆ و هاوسەنگەرێکی لە بنەماڵەی شێخ جەلال تەرەخەیی شەهید بوونە و جەستەکانیان کەوتووتە دەست سەربازانی ڕژێم، شەهید کاکۆ عەبید یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر