کاوە عەبدوڵا شاکر سەمین

کاوە عەبدوڵا شاکر، ساڵی ١٩٦٣ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٨٤ لە هێزی کۆیەى سەر بە بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی کۆیەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە مانگی ئاداری ١٩٨٥ شەهید بووە.


شەهید کاوە عەبدوڵا شاکر، ساڵی ١٩٦٣ لە گەڕەکی بەفری قەندیلی قەزای کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی شاری کۆیە و دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بەشی زانستی بووە، کوڕە شەهید بووە. 

شەهید کاوە عەبدوڵا، ساڵی ١٩٨٠  لە قۆناغی ئامادەیی لە شاری کۆیە، پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە شانەی نهێنی ئاگری سەربە لێژنەی ناوچەی کۆیەی سەربە لقی دوو بۆتە کادر. لەو ماوەیەدا لەگەڵ خوشکێکی بە ناوی مامۆستا پەیمان کە هەردووک کادری هەمان شانە بوونە، ڕۆڵێکی باشیان بینیوە لە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سەربازی ڕژێمی بەعس و ئەو چالاکییانەی کە دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرا. 

ساڵی ١٩٨٤ لە ئەنجامى ئاشکرابوونی شاری کۆیەی بەجێهێشتووە و ڕووی کردۆتە وڵاتی ئێران و لە هێزی کۆیەى سەر بە بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی کۆیەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، بارەگایان لەناو خاکی ئێران بووە و سەنگەری بەرگریان لە سەر سنووری نێوان عێراق ئێران بووە. 

لە مانگی ئاداری ١٩٨٥ هێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگە لە چوار دەوری حاجی ئۆمەران، هەر لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کاوە عەبدوڵا شەهید بووە و تەرمی کەوتۆتە دەست جاشەکانی ڕژێمی بەعس و تەرمەکەیان بردووە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر