ڕەئووف حەمەدئەمین ڕەمون وەسمان

ڕەئووف حەمەدئەمین لە ساڵی ١٩٤٦ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ شەهید بووە.


ڕەئووف حەمەدئەمین لە ساڵی ١٩٤٦ لە گەڕەکی بەفری قەندیلی قەزای کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، دانیشتووی کۆیە بووە، دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە.

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی عەلی عەسکەری بۆتە پێشمەرگە، دواتر لە ساڵی ١٩٦٤ چۆتە بەتالیۆنی ئەحمەدی حاجی عەلی سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ بەشداری داستانی چیای سەفینی کردووە و تێیدا بە سەختی بریندار بووە. 

ساڵی ١٩٦٦ ڕەئووف حەمەدئەمین و پێنج هاوسەنگەری لە گوندی قەڵا سێوەی قەزاى چەمچەماڵ دەکەونە بۆسەى گروپى جەلال تاڵەبانى، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکى توندی نێوانیان، ڕەئووف حەمەدئەمین شەهید کراوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر