ئەیوب محەمەد حەمەڕەحیم نادر، ساڵی ١٩٥١ لە شارەدێی تەوێڵە سەربە ناحیەی بیارە لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە و سەرقاڵی کاری باخداری بووە، ئاستی خوێنده‌واری دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە.
شه‌هید ئه‌یوب له سه‌رتای ته‌مه‌نی لاوێتیدا بۆتە ئەندام لە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی تەوێڵەی سەربە ناوچەی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م یه‌كێك له كادره چالاكه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه بووه.
ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه، لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌فه‌رمانده‌یی نادر هه‌ورامی بۆته پێشمه‌رگه، لە هەمانکاتدا پلەی ئەندامی ڕێکخراوی عەبابەیلێی سەربە ناوچەی هەڵەبجەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ بەژداری لە شەڕی ئەحمەدئاوا کردووە، له‌و شه‌ڕه هێزێکی زۆری سەرباز و بەکرێ گیراو (جاش)ی ڕژێمی بەعس تێیدا بەژدار بوون، هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگە، لەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون، ئه‌وانیش شەهید ئەنجومەن مامەیارە و شەهید ڕەئوف هەجیجی بوون. پاش ئه‌وه‌ی ئەیوب محەمەد و یونس فەرەج و ناجی حەمەلەتیف و حەمەی مامعەلی و ڕەمەزان بەهۆی تەواوبوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی شه‌ڕ، لەلایەن سەربازانی سوپای ڕژێمەوە دەستگیر کراون و گوازراونەتەوە ئەمنی شاری هەڵەبجە، دوای چەند ڕۆژێک ئەشکەنجەدان، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و نامرۆڤانه كه سوتاندن و بڕینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان بوو، ئەیوب محەمەد حەمەڕەحیم شەهید دەبێت، پاش شه‌هیدبوونی ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی نه‌كراوه، بۆیه یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
سه‌رچاوه:
-ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.