ئەکرەم جەلال حەمەدڕەشید زۆراب

ئەکرەم جەلال حەمەدڕەشید ناسراو بە ئەکرەم باڵابەرز، لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بانی بنۆکی بناری چیای سورێنی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە قوتابخانەی بانی بنۆک تەواو کردووە. ساڵی ١٩٨١ لە ئەنجامی چالاکییەکی پێشمەرگە لە گوندی بانی بنۆک شەهید بووە.


شەهید ئەکرەم جەلال، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە هیزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی سەربە هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٨١ بەشدارى چالاکی پارتیزانى لێدانى بنکەى کارەباى سەید سادق و بنکەی پۆلیسی خورماڵى کردووە. 

ساڵی ١٩٨١ ئەکرەم باڵابەرز و دەستەیەک هاوسەنگەری پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى، بۆیە لە چیای سورێنەوە ویستوویانە بچنە گوندی شانێری دەشتی شارەزوور بەمەبەستی دانانی بۆسە بۆ جاش و سەربازی ڕژیمی بەعس، بەڵام لە گوندی بانی بنۆک کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و ئەکرەم باڵابەرز شەهید بووە، لە لایەن هاوسەنگەرانی تەرمەکەى دەگوازرێتەوە خاکی ئێران و لە دەڤەری سیاناوی سەر سنوور بە خاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر