ئەسەد وسیەن غەفور حسێن

ئەسەد وسیەن غەفور، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری سلێمانی لە بەردەم ئەمنە سورەکە سلێمانی شەهید کراوە.


ئەسەد وسیەن غەفور، ساڵی ١٩٧٢ لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە، تا پۆلی چوارەمی قۆناغی ئامادەیی خوێندووە، ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن ئەمنی گشتی بەعس لە شاری سلێمانی دەستگیر کراوە و ماوەی  یەک ساڵ و چوار مانگ زیندانی بووە و فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی ڕاپەڕینی شیعەکانی شاری نەجەف و کەربەلا، ساڵی ١٩٩١ لە زیندان خۆی دەرباز کردووە.

ساڵی ١٩٨٣ چۆتە گوندی ئەحمەدئاوا بۆ بوون بە پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی بچوکی تەمەنی لەلایەن فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەوە وەرنەگیراوە، ساڵی ١٩٨٣ دوای گەڕانەوەی لە شاخ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە شانە نهێنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بۆتە کادر لە شانەی هەورامان عوسمان کە بەرپرسی ڕێکخراو بووە سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کادرێکی ڕۆشنبیر و چالاک بووە و سەرپەرشتی کۆمەڵێک چالاکی کردووە.

لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٩  ئەسەد وسیەن غەفور چۆتە گوندی باینجانی نزیک شاری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ شانە نهێنیەکانی ئەو دەڤەرە، بەڵام یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خۆفرۆش بووە و کات و شوێنی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووە، بەم هۆیەوە ئەسەد لەناو گوندەکە لەلایەن سەرباز و کادری هەواڵگری ڕژێمی بەعسەوە گەماڕۆ دراوە و دەستگیر کراوە، گوازراوەتەوە گرتووخانەی گەورەی شاری سلێمانی و دوای نۆ مانگ زیندانی نێردراوە بۆ مەنزومەی شیمالی کەرکووک، هەر لەوێ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای سەورەی عێراقی ئەسەد گوازراوەتەوە گرتووخانەی نەجەف، بەڵام بەهۆی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری نەجەف و تێکچوونی باری ئەمنی شارەکە، ئەسەد وسیەن غەفور دەرفەتێک دەدۆزێتەوە و لە زیندان خۆی دەرباز کردووە. پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە.

لە ٧ی ئاداری ١٩٩١ لە گرتنەوەی بنکەی پۆلیسی باینجان فیشەک بەر قاچی کەوتووە و بریندار بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بڕیاری داوە کە پشوو نەدات و بەشدار بێت لە شاڵاوی ڕاپەڕین.

لە ٨ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری سلێمانی، لە ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی کەوتووتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و سەرەتا بە نارنجۆکی دەستی لە بەردەم دەرگای ئەمنەسورەکە بە سەختی بریندار بووە، دوای هەستانەوەیی و بەردەوامی لە هێرش بردن بۆناو ئەمنەسورەکە، لەناو دەرگای بارەگاکە لە چەند لایەکەوە دەستڕێژی فیشەکی لێکراوە و شەهید بووە، بەهۆی زۆری به‌ركه‌وتنی فیشەک تەواوی جەستەی شێواوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر