ئەحمەد مەحمود کەریم مەحمود

ئەحمەد مەحمود کەریم لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی کەڵەکاوی کۆنی سەربە ناحیەی سەرچناری قەزای دووکان لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری و ئاژەڵداری بووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


شەهید ئەحمەد مەحمود لە ساڵی ١٩٦٧  پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی ٣ی بەتالیۆنی ٣ی سورداشی هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

لە ١٤ی ئابی ١٩٧٤ ئەحمەد مەحمود  و دەستەیەک هاوسەنگەری لە گوندی ئەڵایی نێوان چەمچەماڵ و کەرکووک کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و ئەحمەد مەحمود و چوار هاوسەنگەرى شەهید بوونە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 

     


بابەتی پەیوەندیدار

بەکر عەبدوڵا هەمزە ئیسماعیل

بەکر عەبدوڵا هەمزە ناسراو بە بەکرە سوڕ، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی لاوەرێی سەربە ناحیەی دیبەگەی قەزای مەخموور پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە. ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن مەفرەزەیەکى ئەمنى عێراق دەسگیر دەکرێت و لە ١٦ى ئەیلوولى هەمان ساڵ لەسێدارە دەدرێت.

زانیاری زیاتر

شێخ باقر حسێن حەسەن قادر

شێخ باقر شێخ حسێن، ساڵی ١٩١٧ لە گوندی سۆڵەی سەربە ناحیەی قەرەداغ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و بۆتە ئەندامى پارتى و پلەی مامۆستای ئایینی شۆڕشی لەلایەن جەنابی مەلا مستەفا بارزانی پێ بەخشراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٧٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئەکرەم جەلال حەمەدڕەشید زۆراب

ئەکرەم جەلال حەمەدڕەشید ناسراو بە ئەکرەم باڵابەرز، لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بانی بنۆکی بناری چیای سورێنی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە قوتابخانەی بانی بنۆک تەواو کردووە. ساڵی ١٩٨١ لە ئەنجامی چالاکییەکی پێشمەرگە لە گوندی بانی بنۆک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد حەمەکەریم مەحمود حەسەن

ئەحمەد حەمەکەریم مەحمود لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی ئەستێڵی سەربە قەزای قەرەداغ لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و جووتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئومێد قادر حەمەساڵح فەتاح

شەهید ئومێد قادر لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی کەماڵانی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری کاری جووتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.

زانیاری زیاتر