ئەحمەد مەحمود ساڵح ڕەسول

ئەحمەد مەحمود ساڵح ڕەسول، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە شەوى ١٥ لەسەر ١٦ى ئادارى ١٩٨٨ شەهید بووە.


ئەحمەد مەحمود ساڵح ڕەسول، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی بەشارەتی سەروو سەربە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندوویەتى. زمانى کوردى و عەربی زانیوە.

ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى هەڵەبجە کردووە، ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە لێژنە ڕێکخراوى سیروانى سەر بە لێژنە ناوچەى هەڵەبجەى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

لە چەندین شەڕ و چالاکى پارتیزانى بەشدارى کردووە، لەوانە ساڵى ١٩٨٧ شەڕى قەرەداغ و شەڕى خۆرنەوازان و وشکە ناو و شاخى زەردە و شەڕى خورماڵ و ئەحمەد ئاوا لە هەڵەبجە، ساڵى ١٩٨٨ شەڕى سیروان و شەڕى گوندى تەپەکوڕە.

لە شەوى ١٥ لەسەر ١٦ى ئادارى ١٩٨٨ بە مەبەستى گرتنى بازگەى سوپاى عێراق لە گوندى زەمەقى دەشتى شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەى سەربازانى سوپاى عێراق، پاش ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەند کاتژمێرى شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر