ئەحمەد عەلی ئەحمەد محەمەد

ئەحمەد عەلی ناسراو بە (ئەحمەد عالی)، لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی مەرجانی سەربە ناحیەی هەریر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە،تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. خێزاندار بووە و خاوەنی چوار کوڕ و پێنج کچ بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شارى ورمێ ۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە شارۆچکەى شاوەیسى پارێزگاى هەولێر نیشتەجێ بووە.


ئەحمەد عەلی ناسراو بە (ئەحمەد عالی)، لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی مەرجانی سەربە ناحیەی هەریر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە،تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. خێزاندار بووە و خاوەنی چوار کوڕ و پێنج کچ بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شارى ورمێ ۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە شارۆچکەى شاوەیسى پارێزگاى هەولێر نیشتەجێ بووە. لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١ دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک شەهید بووە.

 شەهید ئەحمەد عەلی ساڵی ١٩٧٩ وەک فەرمانبەر لە قوتابخانەی شاوەیس دامەزراوە و نیشتەجێی شاوەیس بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى یەکى دۆڵى سماقوڵى سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕی دەربەندی کۆڕێ، شەڕی چیای سەفین، شەڕی شیشار، شەڕی ماکۆک، شەڕی گۆمەسپان کردووە. 

ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهینییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، بۆتە ئەندامی ڕێکخراوی مافور سەربە لێژنەی ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ساڵی ١٩٩١بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری شەقڵاوە، کۆڕێ، هیران، شاوەیس، هەولێر، پردێ، کەرکووکی کردووە.

لە ٣١ی ئاداری ١٩٩١ دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری کەرکووک، ئەحمەد عالی و چەند هاوسەنگەرێکی لە بازگەی شاوەیس لە هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر