ئەحمەد عەلی ئەحمەد

ئەحمەد عەلی ئەحمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٨٣ چەند تۆپێکی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بەر سەنگەری پێشمەرگە لە کەرەجاڵی دەڤەری هەورامان کەوتووە و سەید ئەحمەد شەهید بووە


ئەحمەد عەلی ئەحمەد ناسراو بە سەید ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٧ لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە وسەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی تەوێڵە بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە خەبات دانەبڕاوە و لەگەڵ هاوسەنگەرانی چۆتە وڵاتی ئێران. خێزاندار بووە وخێزانی ناوی بەهیە مەحمود بووە، خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە بە ناوەکانی دانا، بەهمەن، مژدە، بێخاڵ.

ساڵی ١٩٦٧ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی نەسرەدین تەوێڵەیی، سەربە لقی سێی بەتالیۆنی حەوتی بیارە به‌فه‌رمانده‌یی جەمال نامیق، سه‌ربه‌ هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

ساڵی ١٩٧٥ لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە خەباتی پێشمەرگایەتی دانەبڕاوە و لەگەڵ هاوسەنگەرانی چۆتە وڵاتی ئێران. هەروەها شێوەی پێکهاتەی هێزەکەیان گۆڕاوە بۆ هێزی هەورامان، به‌فه‌رمانده‌یی نادر هەورامی، ساڵی ١٩٨٣ لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس لە کەرەجاڵی دەڤەری هەورامان، تۆپخانەکانی ڕژێم سەنگەری پێشمەرگەیان تۆپباران کردووە، لە ئەنجامی ئەم تۆپبارانە چەند تۆپێک بەر سەنگەرەکەیان کەوتووە و ئەحمەد عەلی شەهید بووە. دواتر هاوسەنگەرانی ته‌رمه‌كه‌یان بردۆتە گوندی ئەحمەد ئاوا و بە خاکیان سپاردووە.


سه‌رچاوه‌:

- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى

عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...

زانیاری زیاتر

سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەوهەر خدر قادر

جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.

زانیاری زیاتر