ئەحمەد شەریف ڕۆستەم محەمەد

ئەحمەد شەریف ڕۆستەم محەمەد ناسراوە بە (ئەحەی شەفەئامە قەویلەیی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەکانی سەرپەل و سەرلق و بەرپرسی باڵی سەربازی هێزی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەحمەد شەریف ڕۆستەم محەمەد ناسراوە بە ئەحەی شەفەئامە قەویلەیی، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی کانێسکانی بناری چیای سورێن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، سێ برای ئەحمەد شەریف بە ناوەکانی تایەر شەریف ١٩٨٤ لە گوندی شانێری دەڤەری شارەزوور- ئەرکان شەریف ١٩٨٦ لە بناری چیای سورێن- مەجید شەریف ١٩٩٦ لە پارێزگای هەولێر شەهید بوونە، ناوی خێزانی ئەحمەد شەریف خاڵ خاس سەعید و ناوی کوڕەکەی دلێر و ناوی کچەکەی قەندیلە.


خەباتنامە

ئەحمەد شەریف لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە بارەگای بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری شەڕەکانی بانیشار، یەڵامپێ، دەربەندیخان، دەشتی شارەزوور، شەڕی چیای قەندیل، شەڕی هەڵەبجەی شەهید، شەڕی عەربەت، پێنجوێن، شەڕی قرگە، وێلەڕە و شەڕی کۆزەڕەقە کردووە، لە شەڕەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید و پێنجوێن بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بووە بەرپرسی باڵی سەربازی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٠ پلەی سەرلقی بارەگای لە هێزی خەبات وەرگرتووە.

لە بەرواری ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٤ ئەحمەد شەریف و چەند هاوسەنگەرێکی بەرەو چیای ئەزمەڕەوە بۆ دەڤەری هەورامان دەچن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ فەتاح ئاغا فەرماندەی هێزی خەبات، کە فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی ئەحمەد شەریف و کەمال هاواری بۆ فەرماندەی بەتالیۆنی گەڕابوویەوە. بەڵام کە نزیکی گوندی کۆزەرەقەی نێوان قەزای سەیدسادق و ناحیەی عەربەت دەبنەوە دەبینن کاروانێکی سەربازانی ڕژێمی بەعس بە ڕێگاوەن بۆ هێرشکردنە سەر قەزای دەربەندیخان و قەزای سەیدساق، ئەحمەد شەریف و هاوسەنگەرانی ڕووبەڕووی کاروانە سەربازیەکە دەبنەوە و لە ئەنجامدا کاروانەکە تێکدەشکێنن و ئەحمەد شەریف و سێ لە هاوسەنگەرانی کەمال هاواری و عەلی مزەلی و فەتاحە سور شەهید دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر