ئیسماعیل کەمال حەمەد عەبدوڵا

ئیسماعیل کەمال حەمەد عەبدوڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەردەستە و ئامر مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی زینێ شەهید بووە


ژیاننامە

ئیسماعیل کەمال حەمەد عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی وەرێ سەر بە ناحیەی بێتواتەی قەزای ڕانیە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزانی ئیسماعیل کەمال ناوی کازیوە عوسمان و کوڕەکانی ناویان سەرکەوت و نەبەز و كچەکانی ناویان ئاوات و مەهاباتە.


خەباتنامە

ئیسماعیل کەمال لە ساڵی ١٩٧٤ بووە پێشمەرگە لە لقی چوار بە فەرماندەیی ئیسماعیل کەمال ناسراوە بە کەمال بەگی وەرێ سەر بە بەتالیۆنی ماکۆک بە فەرماندەیی خەلیل ئیسماعیل سیتۆ سەر بە هێزی بێتواتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری شەڕەکانی هیزۆپ، ماکۆک، کەپکی خانزاد، چیای زەرتک و شەڕی شەکرۆک کردووە، دوای سێ مانگ لەبوونی پێشمەرگە پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٧٤ لە کەپکی خانزاد لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ڕژێم بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە و ماوەی پێنج مانگ لە نەخۆشخانەی شاری تاران ماوەتەوە، لە ساڵی ١٩٨٠ دووبارە بوویەوە پێشمەرگە لە هێزی وەرێ بە فەرماندەیی کەیفی بەگی وەرێ سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، پلەی ئامر مەفرەزەی وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٨٢ هێزی وەرێ بە هاوبەشی لەگەڵ بەتالیۆنی دۆڵی خەلەکان بە فەرماندەیی گوڵەباخ بۆ گەڕانێکی مەیدانی دەشتی کۆیە دەرچوونە، لە بارەگای گوندی زینێ تەنها ئیسماعیل کەمال و دوو هاوسەنگەری دەمێننەوە، بۆیە جەلالیەکانی مەڵبەندی سێ ئەمەیان بە دەرفەت زانیوە و لە کاتژمێر شەشی سەرلە ئێوارەی ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٢ هێرش دەکەنە سەر بارەگاکە، ئیسماعیل کەمال و دوو هاوسەنگەرەکەی ڕووبەڕووی هێزێکی زۆری جەلالیەکان بوونەتەوە و بەرگریان کردووە تا هێزی پاڵپشتی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی خەتێ پێیان گەیشتوون، بەڵام لە کۆتایی ڕووبەڕووبوونەوەکە فیشەک بەر سەری ئیسماعیل کەمال کەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر