ئیبراهیم ڕەشاڤەیی

ئیبراهیم محەمەد عەزیز، ناسراو بە ئیبراهیم ڕەشاوەی (ڕەشاڤەیی)، ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی ڕەشاوەی لە ناوچەی نەهێلی سەربەقەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دەکات و ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بەچەکی خۆی چۆتە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە


ئیبراهیم محەمەد عەزیز، ناسراو بە ئیبراهیم ڕەشاوەی (ڕەشاڤەیی)، ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی ڕەشاوەی لە ناوچەی نەهێلی سەربەقەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دەکات و ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بەچەکی خۆی چۆتە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی بەرواری باڵا و لەگەڵ پێشمەرگەکانی مەلا شنی لەشەڕەکانی دەڤەری ئامێدی بەشداری کردووە، دواتر بۆتە پێشمەرگە لەلای حارس خانۆ بێدارونی و لەشەڕەکانی خیزالا، گۆڕا باهیڤێ، سەری بێدارون، پردی چامێ بەشداربووە، ساڵی ١٩٦٢ لەگەڵ جەنەراڵ مستەفا بارزانی پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی سۆران، سەرەتا لە دۆڵەڕەقە و دواتر لەسەنگەسەر لەگەڵ حسۆ میرخان ژاژوکى بووە، ساڵی ١٩٦٤ گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی گەڵاڵە و ساڵی ١٩٦٥ لەقەسرێ بووە، بەهۆی هەڵگرتن و گواستنەوەی سندوقی فیشەک و گوللە تۆپ تووشی ئازاری پشت بووە و گواستراوەتەوە بۆ ورمێ و لەوێ نەشتەرگەری بۆ کراوە.

ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕش، ناوبراو لە پشوودان بووە و چەکەکەی داوەتە ڕژێمی عێراق، بەڵام خۆی بەقاچاخ ڕۆشتووە بۆ دەڤەری دۆسکی و لەوێوە بە باکووری کوردستاندا خۆی گەیاندۆتە ئوردۆگای زێوە و شاری نەغەدە و لەوێ کراوە بە پاسەوانی بارەگای بارزانی، دوای ڕۆشتنی بارزانی بۆ کەرەج، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ ئوردۆگای جەهرم و لەوێوە ڕەوانەی شاری ئابادان کراوە،  دواتر بە قاچاخ خۆی گەیاندۆتەوە شاری کەرەج و چاوی بە ئیدریس بارزانی کەوتووە، لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧٦ لەلایەن ئیدریس بارزانىەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان کراوەتەوە.

ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ هێزی پێشمەرگەى سەربە مستەفا نێروەیی بووە، ساڵى ١٩٨٠ دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، دۆڵی ئیسمانکاوە لە دەڤەرى بادینان بەرەبەرە ئازاد بووە، بۆیە ئیبراهیم ڕەشاڤەیی چووەتە گوندی ئەلە لەدەڤەری نێروە و لەوێ گوندێکی نزیک ٤٠ ماڵە لە بنەماڵەی پێشمەرگەکان پێک دەهێنن، ساڵى ١٩٨٨دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان، لەگەڵ هەموو خێزانەکانی ئەو گوندە خۆی گەیاندۆتە باکووری کوردستان و لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ١٩٩٢ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان.

ئیبراهیم ڕەشاڤەیی بەشداری ٣٩ شەڕی کردووە و لەشەڕەکانی سەری ئامێدی لەساڵی ١٩٦١، شەڕەکانی دەڤەری چۆمان لەساڵی ١٩٧٤و شەڕی گەلی ڕەشاوە لە دەڤەری ئامێدی لەساڵی ١٩٧٨ برینداربووە، ساڵی ٢٠١٠   لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی  مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

جەوھەر ئەسعەد فەتاح ئاغا هەرکی

جەوھەر ئەسعەد فەتاح، ناسراو بە (جەوهەر ئەسعەد ئاغا)، ساڵى ١٩٥٢ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ میدالیای بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی

تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە. دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کراوەتە پاسەوانی سنوور. ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن حکوومەتی عێراق دەستگیر کراوە. ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بە شۆڕشی گولان کردووە. ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

جەعفەر مستەفا مەعروف

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە

زانیاری زیاتر

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر