ئامینە محەمەد سەعید

ئامینە محەمەد سەعید بێرۆخی، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندی بێرۆخ سەر بەقەزاى ڕووبارۆکى پارێزگاى هەکارى باکوورى کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٣٢دوای شۆڕشی یەکەمی بارزان بە بنەماڵەوە ئاوارەی باشوورى کوردستان بوون و لە گوندی خاڵۆنە لە ناحیەى شێروان مەزنی قەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر نیشتەجێ بوون، ناجی بەگ شێخ عومەری هاوسەری پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە هێزەکەی حاجی بێرۆخیی برای بووەتە پێشمەرگە.


ئامینە محەمەد هاوشانی هاوسەرەکەی لە شێروان مەزن خزمەتی پێشمەرگەی کردووە و نان و خواردنی بۆیان دروست کردووە، تەنانەت لە شەڕەکانیشدا لە خزمەتکردنی پێشمەرگە دوور نەکەوتووەتەوە. لە ڕۆژى ٤ى ئایارى ١٩٦٦ ناجی بەگی هاوسەری لە شەڕی چیای زۆزک لە ناحیەى دیانا شەهید بووە.

ئامینە دوای شەهیدبوونی هاوسەرەکەشى لە هاوکاریکردنى هێزى پێشمەرگە بەردەوام بووە.  ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، سەرەتا لە کۆمەڵگای زێوە نیشتەجێ بووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای (ئوردوگای پەنابەران)ی جەهروم لە پارێزگای فارس و دواتر لە تەورێز نیشتەجێ کراوە. ساڵى ١٩٧٩دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتى و دامەزراندنى کۆمارى ئیسلامى لە ئێران، ئامینە گەڕاوەتەوە بۆ کۆمەڵگای زێوە و لەو کۆمەڵگایە نیشتەجێ بووە. دوو لە کوڕەکانی بە ناوەکانی مامەند و ڕەشید ناردووەتە ڕێزی هێزى پێشمەرگە کە بەرگری لە گەل و نیشتمان بکەن و بۆ درێژەدان بە خەبات لەگەڵ حاجی بێرۆخى گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان. ئامینە لەگەڵ سێ لە منداڵەکانی و نەوە و بووکەکانی لە کۆمەڵگای زێوە ماوەتەوە. ڕۆژى ٩ی حوزەیرانى ١٩٨٥ لە بۆردومانى کۆمەڵگاى زێوە لەلایەن فڕۆکەکانى ڕژێمى عێراقەوە، شەش نەوە و هاوسەرى ڕەشیدى کوڕى شەهید و هاوسەرى مامەندى کوڕى و دوو نەوەی دیکەشی برینداربوون. ساڵى ١٩٨٨ مامەندى کوڕی لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

ساڵی ١٩٩٣ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و سەرەتا لە شارى پیرمام و دواتر لە شارى سۆران نیشتەجێ بووە. لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ و لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستاندا، میدالیاى بارزانى نەمرى وەرگرتووە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر