لوقمان فەتاح حەمەسەعید نادر

لوقمان فەتاح ناسراو بە (هێرش)، لە ساڵی ١٩٦٩ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ دوای تاوانى ئەنفالی ڕژێمى بەعس دژى خەڵکى کوردستان بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەڤەری دووکان و سورداش و کۆیە و قەرەداغی کردووە. ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ لە بازیان شەهید بووە.


لوقمان فەتاح ناسراو بە هێرش، لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی شۆڕناخی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، ساڵی ١٩٨٧ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری بانە نیشتەجێ بووە.

لوقمان فەتاح، ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە لێژنەی ناوچەی شوانی سەربە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری داستانی خواکوڕک، شەڕی دەربەند باسەران، شەڕی باخی عەبدول شێخ کەریم و شەڕی قەرەداغ کردووە، ساڵى ١٩٨٨ دوای تاوانى ئەنفالی ڕژێمى بەعس دژى خەڵکى کوردستان  بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەڤەری دووکان و سورداش و کۆیە و قەرەداغی کردووە. 

ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری سلێمانی، قەزای دووکان و ناحیەی بازیان کردووە و لە ئازادکردنی ناحیەی بازیان و لە گرتنەوەی بنکەی پۆلیسی بازیان، لوقمان فەتاح گولەى بەرکەوتووە و شەهید بووە و هاوسەنگەرانی لە گوندی کوپەلەی بازیان بە خاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر