هاشم محۆ فەرخۆ، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە خاوەنی ٥ مندال بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە.
ساڵى ١٩٨٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لەگەڵ باقى مێرگەسۆرى بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى چەندین چالاکى پارتیزانى و شەڕى کردووە.
ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى کردووە و لە بەعشیقە شەهید بووە و لە گۆڕستانى خازر بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


