نەجات محەمەد محەمەد بەنانى

نەجات محەمەد محەمەد، ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە


شەهید نەجات محەمەد محەمەد، ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ لەگەڵ خانەوادەى ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و هەر لەوێش تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە. خێزاندار بووە و خاوەنى دوو هاوسەر بووە.

ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە هێزی خەبات بە فەرماندەیی ئەسعەد خۆشەوى بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٣ لەسەر مەزارى نەمران لەشارى شنۆ بریندار بووە. ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان دەکاتەوە و لە سوپاى بارزان دەبێتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٣ لە دەڤەرى مزورى باڵا بریندار بووە. ساڵى ١٩٩٤ لە شەڕى ناوەخۆ لە هەولێر برینداربووە، ساڵى ١٩٩٥ لە شاوێس لە شەڕى ناوەخۆ شەهید کراوە، لە گوندی سێلکی ى ناحیەى شێروان مەزن بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر