ژیاننامە
نووری عوسمان مەحموود، ناسراو بە دکتۆر نورى عوسمان شنگالى، ساڵی ١٩٦٧ لە شارى بەغدا لە لەدایکبووە. ساڵى ١٩٩١ دەرچووى کۆلێژى پزیشکى زانکۆى موسڵە، خیزاندارە و سێ کچ و دوو کوڕى هەیە، زمانەکانى عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
خەباتنامە
ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ بۆتە بەرپرسی بەشى پزیشکى مەکتەبى سیاسی پارتی دیموکراتى کوردستان، ساڵى ١٩٩٧ بۆتە بەڕێوبەری نووسینگەی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵى ٢٠٠١ ڕاوێژکاربووە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. ساڵی ٢٠٠٤، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە. ساڵی ٢٠١٤، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە. ساڵی ٢٠١٥، (بەوەکالەت) بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتى هەرێمى کوردستان بووە. لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە و بەردەوامە.
لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.