نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٥٤  لە گوندی بۆڵێ سەربە قەزای سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە شۆڕشی گوڵان لە ڕێکخستنە نهێنییەکان کاری کردووە، ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان دووبارە پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووەتەوە و بۆتەوە بە پێشمەرگە، لەساڵی ١٩٩٢ دوای پێکهێنانی لەشکری کوردستان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە لیوای هاوبەش لە سیدەکان پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی پێ دراوە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر